فەرهەنگی زاراوە و وشەکان

گەڕان بکە لە ناو هەزاران وشە، زاراوە، و واتاکانیان لە زمانی کوردیدا.

تکایە چاوەڕوانبە...
وشە / زاراوە واتاکەی تێبینی / سەرنج نووسەر
چەوا / چاوا سکاڵا چۆن هەڤرس عبدی بابکر
ئەز سکاڵا من هەڤرس عبدی بابکر
چ نینە سکاڵا هیچ نیە هەڤرس عبدی بابکر
رۆژهەڵات سکاڵا بە واتای (خۆرهەڵات) یان ئەو لایەنە دێت کە خۆری لێ هەڵدێت. لە ڕووی زمانەوانییەوە لە دوو بەش پێکهاتووە: رۆژ (خۆر) وە، هەلات (بەرزبوونەوە). هەڤرس عبدی بابکر
ئەوڕ سکاڵا ئەوڕ: بە واتای (هەور) دێت لە ئاسماندا. لای شاعیرانی بادینی زۆرجار وەک هێمایەک بۆ باران، خێر و بێبەرەکەتی سروشت بەکارهاتووە. هەڤرس عبدی بابکر
ستێر / ستێرک سکاڵا بە واتای (ئەستێرە) دێت لە ئاسماندا. زۆرجار وەک ناوی کچانیش بەکاردێت بۆ دەربڕینی درەوشانەوە و جوانی. هەڤرس عبدی بابکر
خودێ سکاڵا بە واتای (خوای گەورە) دێت. لە دەڤەری بادینان زۆرترین بەکارهێنانی هەیە لە دەربڕینی سوپاسگوزاری یان نزا و پاڕانەوەدا. هەڤرس عبدی بابکر
بێریڤان سکاڵا بەو کچ یان ژنە دەوترێت کە دەچێتە بێری (مێگەل دۆشین لە کوێستانەکان). ئەم وشەیە هێمایەکە بۆ ژیانی فۆلکلۆری و گوندنشینی لە کوردستان. هەڤرس عبدی بابکر
ئاڤا سکاڵا ئاوەدان، دروستکراو (هەروەها بە واتای ئاوابوونی خۆر دێت). هەڤرس عبدی بابکر
کەسک سکاڵا ڕەنگی سەوز هەڤرس عبدی بابکر
کەڵەوەکێشی سکاڵا کەللـەڕەقی هەڤرس عبدی بابکر
قامک سکاڵا پەنجە هەڤرس عبدی بابکر
لەز سکاڵا پەلە، بەلەز، بەپەلە، بەخێرایی هەڤرس عبدی بابکر
فەرھەنگ سکاڵا واتا (بە ئینگلیزی Dictionary بە عەرەبی قاموس) بە کۆمەڵێک وشەی زمانێک یان چەند زمان دەگوترێت کە بە ڕیزی پیتەکانی ئەلفوبێ لە دوای یەک ھاتوون و بە مەیەستی گەیاندنی زانیاری، واتا، شێوازی خوێندنەوە، وەرگێڕان و ھتد بە کاردێت. کۆنترین فەرھەنگێک کە تا ئێستا دۆزراوەتەوە لەسەر بەردێکدا نووسراوە و ھی ٢٣٠٠ ساڵ پێش زایینە کە فەرھەنگێکی ئەکەدی-سوومەرییە. یەکەم فەرھەنگی کوردی فەرھەنگی نووبھارە کە لە ساڵی ١٦٨٣ی زایینی لەلایەن ئەحمەدی خانییەوە نووسراوە. ئەم فەرھەنگە لەبەرگرەوەی نزیکەی ٦ ھەزار وشەیە و بە شێوەی قەسیدە و ھەر قەسیدەیەکیشی لەسەر کێشێکە. هەڤرس عبدی بابکر