مەرج و یاساکان

زانیاریی یاسایی و ڕێساکانی بەکارهێنانی پلاتفۆرمی چارزان.

مەرجەکانی بەکارهێنانی مالپەری چارزان.

١. پێشەکی

بەخێربێن بۆ ماڵپەڕی چارزان. یەکەمین ماڵپەڕی ئەکادیمی و زانستی دیجیتاڵبە زمانی کوردی و زاراوەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان بە بەکارهێنانی ئەم ماڵپەڕە، تۆ ڕەزامەندی خۆت بە ئەم مەرج و یاسایانە دەردەبڕیت. ئەگەر لەگەڵیان هاوڕا نیت، تکایە لە بەشداریکردن دووربە.

٢. مەبەست و ئامانجی ماڵپەڕ

چارزان ماڵپەڕێکە بۆ بڵاوکردنەوەی زانیاری، بابەت و ناوەڕۆکی فێرکاری بە زمانی کوردی زاراوەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان. بەکارهێنەران دەبێت ماڵپەڕەکە تەنها بۆ مەبەستە دروست و یاساییەکان بەکاربهێنن.

٣. کارە قەدەغەکراوەکان

بەکارهێنەران ڕێگەیان نییە ئەم کردارانە ئەنجام بدەن:

1. بڵاوکردنەوەی ناوەڕۆکی دوور لە داب و نەریتی کۆمەلایەتی، توندوتیژی، جیاکاری، یان هەر ناوەڕۆکێکی نایاسایی.

2. دروستکردنی هەژمار و ناسنامەی ساختە.

3. بڵاوکردنەوە یان بەکارهێنانی ناوەڕۆکی کەسانی تر بەبێ مۆڵەتیان.

4. هەوڵدان بۆ تێکدانی سیستەمی ماڵپەڕ، هاککردن، یان هەر دەستکاریێکی نایاسایی.

5. ئاستەنگکردنی کاری ماڵپەڕ یان ماف و ئاسایشی بەکارهێنەرانی تر.

6. بڵاوکردنەوەی زانیاری هەڵە، گوماناوی یان هەر ناوەڕۆکێک کە زیانی بگەیەنێت بە کۆمەلگە، دامەزراوەکان یان کۆمپانیاکان.

7. بەکارهێنانی ماڵپەڕ بۆ هەر چالاکییەک کە پێچەوانەی یاساکان بێ.

٤. پاراستنی مافی نووسەران

1. هەموو ناوەڕۆکە بڵاوکراوەکان لە ماڵپەڕی چارزان بەپێی یاسا پارێزراون.

2. مافی نووسەرایەتی هەر بابەتێک بۆ نووسەرەکەی پارێزراوە، مەگەر لە بابەتەکەدا شتێکی تر ئاماژەی پێ کرابێت.

3. کۆپیکردنەوە، بڵاوکردنەوە یان بەکارهێنانی ناوەڕۆک بەبێ مۆڵەتی نووسەر یان خاوەن ماف، ڕێگەپێنەدراوە.

4. نووسەران خاوەنی ناوەڕۆکی خۆیانن. چارزان تەنها ناوەڕۆکەکان لە ماڵپەڕەکەدا بڵاودەکاتەوە .

٥. گۆڕینی مەرجەکان

چارزان دەتوانێت لە هەر کاتێکدا ئەم مەرجانە بگۆڕێت. ئەگەر گۆڕانکارییەکی گرنگ هەبێت، بەکارهێنەران ئاگادار دەکرێنەوە. بەردەوامبوون لە بەکارهێنانی ماڵپەڕ، بە مانای قبووڵکردنی گۆڕانکارییەکانە.

٦. یاساکانی بڵاوکردنەوەی ناوەڕۆک

نووسەران دەتوانن ناوەڕۆکی خۆیان بڵاو بکەن، بە مەرجی ئەوەی:

1. ناوەڕۆک ڕاست، ورد و دروست بن لە سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان بێت.

2. سەرچاوەکان بە شێوەیەکی دروست ئاماژەیان پێ بدرێت.

3. ناوەڕۆک بردنی ئەدەبی (Plagiarism) یان کۆپی لە شوێنی تر نەبێت.

4. ناوەڕۆکی پێچەوانەی یاسا، ئەخلاقی گشتی یان مافی کەسانی تر نەبێت.

5. زمانی ناوەڕۆک بەتەواوی زمانی کوردی بێت.

6. چارزان مافی هەیە هەر ناوەڕۆکێک کە لەگەڵ ئەم مەرجانە ناگونجێت، بێ ئاگادارکردنەوە لاببات یان دەستکاری بکات.

٧. سنووری بەرپرسیارێتی

1. چارزان هەوڵ دەدات هەموو زانیاریی دروست و نوێ بڵاوبکرێنەوە ، بەڵام بەرپرسیاریتی ناوەرۆکەکان بۆ نوسەران دەگەرێتەوە.

2. هەر نووسەرێک بەرپرسی ناوەڕۆکی خۆیەتی.

3. چارزان بەرپرسیار نییە ئەگەر لە ئەنجامی بەکارهێنانی ماڵپەڕ یان پشتبەستن بە ناوەڕۆکەکان، هەر زیانێک ڕوو بدات

٨. پاراستنی زانیاریی کەسی

چارزان زانیاریی کەسیی بەکارهێنەران دەپارێزێت و تەنها بەپێی سیاسەتی نهێنی و یاساکان بەکاریدەهێنێت.

٩. سیاسەتی تەمەن

بەکارهێنانی ماڵپەڕی چارزان بۆ کەسانی ١٨ ساڵ و سەرەوە ڕێگەپێدراوە. ئەگەر تەمەنت لەو تەمەنە کەمترە، پێویستە مۆڵەتی دایک، باوک یان بەرپرسی یاساییت هەبێت.

١٠. پەیوەندی

بۆ هەر پرسیارێک سەبارەت بە ئەم مەرجانە، لە ڕێگەی ئیمەیڵی خوارەوە پەیوەندیمان پێوە بکە: