زانستی 2026-05-03

گوڵ و گوڵەکان

گولەکان بەشێکی جوان و گرنگی ڕووەکانە. ئەو بەشی ڕووەکە کە تێیدا تۆخم دروست دەبێت و ڕەنگ و بۆنی جوانی هەیە. گوڵەکان یارمەتیدەدەن بۆ بەردەوامی ژیانی ڕووەکان و هەروەها بۆ خۆراک، دارو و جوانکاری بەکاردێن گرنگی گوڵ دروستکردنی تۆخم بۆ زیادبوونی ڕووەک جوانکردنی سروشت بەکارهێنان لە دارو و چای یارمەتیدان بە مێشکۆلەکان بۆ گردبوونەوەی گوڵ وەك هەنگ یارمەتیدەدەن گوڵەکان تۆخم دروست بکەن و زیاد ببن

بە گشتی چەند جۆر گوڵ هەیە؟

زانایان پێیان وایە:

• لە جیهاندا نزیکەی ٣٥٠٠٠٠ جۆری ڕووەک هەیە

• لە ناو ئەم ڕووەکانەدا، نزیکەی٢٥٠٠٠٠ –٣٠٠٠٠٠ جۆر گوڵدار هەن

واتە گوڵەکان زۆرینەی ڕووەکەکانی جیهان پێکدەهێنن.

گوڵەکان دەتوانرێت بە چەند شێوەیەک دابەش بکرێن:

. بە گوێرەی تەمەنی ژیان

• ساڵانە

• دوو ساڵان

• چەند ساڵان

. بە گوێرەی شوێنی ژیان

• گوڵی بیابانی

• گوڵی دارستان

• گوڵی کێوی

• گوڵی ئاویی

. بە گوێرەی بەکارهێنان

• جوانی

• دەرمان

• خواردن/چای

• بۆن

گوڵەکان بە گشتی لە زانستدا ئەم جۆرانەیان هەیە:

١. گوڵی ساڵانە

• تەنها یەک وەرز دەژی (زۆرجار یەک ساڵ)

• پاش شکوفەکردن دەمرێت

• نموونە: گوڵی کۆسمۆس، هەندێک جۆری بەنفشە

١. گوڵی چەند ساڵانە

• چەندین ساڵ دەژی

• هەر ساڵ گوڵ دەداتەوە

• نموونە: گوڵی گوڵاب، لالە

٤. گوڵی دوو ساڵانە

• دوو ساڵ پێویستە بۆ تەواو بوون

• یەکەم ساڵ گەشە دەکات، دووەم ساڵ گوڵ دەدات

١٠ گوڵ/ڕووەک بە درێژترین تەمەن

١. دارە بلوت — هەندێک تا ٥٠٠-١٠٠٠ ساڵ

٢. دارە زەیتون —٣٠٠-٢٠٠٠ ساڵ

٣. دارە سێدار — ١٠٠٠+ ساڵ

٤. گوڵی گوڵاب —٢٠-٥٠ ساڵ یان زیاتر

٥. لاڤەندەر — ١٠-٣٠ ساڵ

٦. هێستەری — ٣٠+ ساڵ

٧. پیۆنی — ٥٠+ ساڵ

٨. هیبسکوس —١٠-٣٠ ساڵ

٩. هۆستا — ٢٠+ ساڵ

١٠. بامبو —٢٠-١٠٠ ساڵ (بە گوێرەی جۆر)

١٠ گوڵ/ڕووەک بە کورتترین تەمەن

١. گوڵی بایابانی ١–٣ ڕۆژ

٢. هەندێک جۆری کاکتوس گوڵ ١–٢ ڕۆژ

٣. گوڵی میشکی — ١ ڕۆژ

٤. تاراکساکوم — چەند ڕۆژێك

٥. گوڵی پۆپی٢–٥ ڕۆژ

٦. چێری بلۆسم٥–١٠ ڕۆژ

٧. کۆسمۆس ٣–٧ ڕۆژ

٨. هەندێک گولی گیایی ١–٣ ڕۆژ

٩. گوڵی بەنفشەی زوو ٣-٧ ڕۆژ

١٠. هەندێک ڕووەکی بیابانی بارانی — کەمتر لە ١ هەفتە

ئەم شوێنانە بە گرنگترین و دەوڵەمەندترین ناوچەکانی گوڵ دادەنرێن.

کۆلۆمبیا

▪️یەکێکە لە دەوڵەمەندترین وڵاتەکان لە جۆری ڕووەک و گوڵ

▪️ بەهۆی بارانە زۆر و کێوەکانەوە

▪️زۆر جۆری گوڵی نایابی تێدایە

باشووری ئەفریقیا

▪️ناوچەیەکی تایبەتی هەیە بە ناوی “Cape Floral Region”

▪️یەکێکە لە شوێنە گرنگەکانی جیهان بۆ گوڵ

▪️گوڵە نایابەکان زۆری لەوێن

هۆڵەندا

▪️ناسراوە بە گوڵی لالە

▪️بەتایبەتی بە “باغەکانی گوڵ” ( تولیب)

▪️گرنگی ئابووری زۆری هەیە لە گوڵدا.

زۆرترین جۆری گوڵ: کۆلۆمبیا 🇨🇴

گولی زۆر نایاب: باشووری ئەفریقیا 🇿🇦

بۆ گوڵی بازرگانی: هۆڵەندا 🇳🇱

پێداچوونەوەکان

2 پێداچوونەوە

Ş
5.0
3.0

کتێبە هاوشێوەکان

بابەتەکانی تر لەوانەیە سوودی هەبێت بۆت.

بینینی هەمووی
چی لە مێشکدا ڕوودەدات کاتێک لە قووڵایی خەوداین؟

چی لە مێشکدا ڕوودەدات کاتێک لە قووڵایی خەوداین؟ قۆناغە جیاوازەکانی خەوتن چین و چ ڕۆڵێکیان هەیە لە فێربوون و دروستبوونی یادەوەریدا؟ ئەی لە دڵەڕاوکێ و ئازاردا؟ ئایا دەمارەکان و گواستەرە دەمارییەکانیش ڕۆڵیان هەیە؟ ئەمانە ئەو پرسیارانەن کە لەم تایبەتمەندییە تایبەتەدا مامەڵەیان لەگەڵ دەکەین، بە بەکارهێنانی نوێترین بەڵگەی بەردەست. زانایان بە گشتی هاوڕان لەسەر ئەوەی کە چوار قۆناغی خەوتن هەیە کە ئێمە شەوانە چەند جارێک بە پاسکیلدا تێدەپەڕین. سێ یەکەمیان خەوی پێی دەوترێت جووڵەی چاوی ناخێرا (REM) پێکدەهێنن و چوارەمیان خەوی REM ە — کە خەونەکان تێیدا ڕوودەدەن.

Jwanro Jalal
2026-07-04
جەستەی مرۆڤ و پێکهاتەکانی

جەستەی مرۆڤ سیستەمێکی زۆر ڕێکخراو و یەکگرتووە . لە خانەی بچووک پێکهاتووە، و خانە پێکەوە دەبنە شانە، شانەکانیش دەبنە ئەندامە سەرەکییەکان وەک دڵ، مێشک، سیەکان و گەدە. هەر ئەندامێک کاری تایبەتی هەیە: دڵ خوێن بە هەموو جەستەدا پالدەدات، سیەکان ئوکسجین دەهێننە ناو جەستە و کاربۆن دایۆکساید دەردەکەن، گەدە خۆراک تێکدەشکێنێت، و مێشکیش هەموو کارەکان ڕێکدەخات و فەرمان بە جەستە دەدات. بە هاوکاری و یەکگرتوویی ئەم بەشانە، جەستەی مرۆڤ دەبێت بە سیستەمێکی کارا بۆ پاراستنی ژیان و تەندروستی.